له شاخی "كه‌مانجه‌ڕ" له نێوان باشووری كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵدار ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی پاسدارانی ئێران، له كاتی هه‌ڵاتنیان ته‌قه‌یان لێده‌كه‌ن و كه‌سێك بریندار دەکەن.
ئاژه‌ڵدارێك كه له‌ناو گرووپه‌كه‌دا بووه، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له كاتی گواستنه‌وه‌ی بار بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له شاخی كه‌مانجه‌ڕ کە ئه‌و ڕێگایه‌یه كاسبكارانی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور، تێیدا كار ده‌كه‌ن، ده‌كه‌ونه بۆسه‌ی سوپای ئێران و ته‌قه‌یان لێ ده‌كرێت ئاژه‌ڵدارێك بریندار بووه.
برینداره‌كه ناوی جیهاد قوربانی، قاچی پێكراوه به سه‌ختی بریندار بووه، بۆ چاره‌سه‌ر بردراوه بۆ ناخۆشخانه‌ی شه‌هید عه‌لی شیعه له خورماڵ.
له كاتی ئاماده‌كردنی هه‌واڵه‌كه‌دا، جیهاد قوربانی كه بریندار بووه به گوله‌ی هێزه‌كانی ئێران، له نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید عه‌لی شیعه چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرا.