یاساناسێك داوا ده‌كات كه داواكاری گشتیی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر كرده و جۆری مامه‌ڵه و جل و به‌رگ و به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له‌لایه‌ن بافڵ تاڵه‌بانییه‌وه قسه‌یان هه‌بێت، چونكه ئه‌و كه‌سه هیچ پۆستێكی حكومی و سه‌ربازیی نییه تا به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه بكات.
له ماوه‌كانی رابردوودا، بافڵ تاڵه‌بانی زۆرترین ده‌ركه‌وتنی به جلی سه‌ربازییه‌وه بووه و ئه‌وه‌یش وا خۆی ده‌رده‌خات كه پله‌یه‌كی باڵای سه‌ربازیی هه‌بێت، له كاتێكدا تاڵه‌بانی هیچ پۆستێكی حكوومی و سه‌ربازیی نییه.
هێرش بالیسانی یاساناس، به "وشه"ی گوت، بێگومان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی موڵكی گشتی یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و پۆشینی جلی سه‌ربازی له‌لایه‌ن به‌رپرس یان هه‌ركه‌سێكی تره‌وه پێویستە داواكاری گشتی قسه‌ی خۆی هه‌بێت.
ئه‌و ده‌ڵێ، ناكرێ به‌و شێوه‌یه هێزی سه‌ربازی ببێته دارده‌ستی كه‌سێك، "هه‌موو خه‌ونمان ئه‌وه بوو كه هێزی سه‌ربازی له ژێر ده‌ستی حزب بێته ده‌ره‌وه كه‌چی ئێسته كه‌وتووه‌ته ده‌ستی كه‌سه‌وه".
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆیش لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له لێدوانێكدا گوتی، بافڵ هێزی چه‌كداری به پله‌یسته‌یشن تێگه‌یشتووه، پێویسته داواكاری گشتی قسه‌ی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه ده‌یكات.