له كاتێكدا سلێمانی له‌ناو گێژاوی كوشتن و كۆماندۆ و هێزی چه‌كداری جۆراوجۆر و هه‌ڕه‌شه و ره‌شبگیری ده‌كوڵێت، به‌ڵام كه‌مپینچی و ئه‌و سه‌نته‌رانەی به ناوی داكۆكی له رۆژنامه‌نووسان كه پاره له به‌رپرسانی یه‌كێتی وه‌رده‌گرن نقه‌یان لێ نایه‌ت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دۆخی سلێمانی به ته‌واوی تێكچووه، كوشتنی ئاری چایچی له‌لایه‌ن كه‌سێكی سه‌ر به كۆماندۆوه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تا ئێسته نقه‌یان لێ نایه‌ت ئه‌و كه‌مپینچی و سه‌نته‌رانه‌ن كه به پاره‌ی حزب هه‌ڵده‌سوڕێنرێن.
ئه‌و كه‌مپینچی و به‌ناو سه‌نته‌ری داكۆكیكارانه، ئه‌مڕۆ له به‌رانبه‌ر سزادانی كه‌سێك به‌گوێره‌ی بنه‌ماكانی یاسا و دادگا له دهۆك هاتوونه‌ته ده‌نگ، به‌ڵام ئاماده‌نین له به‌رانبه‌ر كوشتنی گه‌نجانی سلێمانی هیچ بڵێن.
ئامانج خۆشناو چاودێری سیاسی بۆ "وشه" گوتی، ئه‌م كه‌سانه‌ی پێشتر و ئێسته‌یش دژی كاری یاسایی و حكوومه‌ت و پارتی و هه‌ولێر كه‌مپینیان پێكده‌هێنا و له سۆشیال میدیا ده‌یانكرد به هه‌ڵا ئێسته به‌رانبه‌ر كوشتنی گه‌نجی شاره‌كه‌ی خۆیان بێده‌نگن.
ئه‌و ده‌ڵێ، جێی سه‌رسووڕمانه ئه‌وانه ته‌نیا به‌دوای پاره‌ی به‌رپرسان كه‌وتوون ته‌نانه‌ت تا دوێنی هه‌مووان پشتیوانیی لاهوور شێخ جه‌نگی بوون ئه‌وكاته ده‌سه‌ڵاتی ره‌های له‌ناو یه‌كێتی هه‌بوو، به‌ڵام ئێسته پشتیان له‌ویش كردووه.
به بڕوای ئه‌و چاودێره، له بنه‌مادا نه چالاك و نه كه‌مپینچی و نه سه‌نته‌ری به‌ناو داكۆكی باویان نه‌ماوه، چونكه ئه‌وانه هه‌موویان ده‌سته‌كانیان ئاشكرا بووە كه كێ پاڵپشتییان ده‌كات.