كەشناسیی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، پلەكانی گەرما دادەبەزن و لە هەولێر 42 پلە دەبێت و لە لە گەرمیانیش 46 پلە دەبێت.، حاجی ئۆمەرانیش سارد دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینیی كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاو كردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەم 30ـی تەمووز، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بە دوێنی دادەبەزن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش كردووە، سبەی چوارشەم 31ـی تەمووز، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووك لە هەندێك ناوچەی باشووری هەرێمی كوردستان.
بەگوێرەی پێشبینیی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، سبەی بەرزترین پلەكانی گەرما بەمجۆرە دەبن:
هەولێر: 42
سلێمانی: 38
دهۆك: 41
كەركووك: 43
هەڵەبجە: 41
زاخۆ: 42
سۆران: 37
حاجی ئۆمەران: 24
گەرمیان: 46