رۆژنامەیەكی عەرەبی: ئەگەری هاوشێوەی شۆڕشی بەهاری عەرەبی لە سلێمانی هەیە

:: PM:12:07:30/07/2024 ‌
رۆژنامەیەكی عەرەبی راپۆرتێكی لەسەر كوژرانی ئاری چایچی و ناڕەزایەتیی هاووڵاتییان لە كردەوەی چەكدارەكانی سلێمانی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت، ئەگەری شۆڕشێك هاوشێوەی بەهاری عەرەبی ساڵی 2011 هەیە.

كاردانەوەكان بۆ كوژارانی ئاری چایچی، سنوورەكانی هەرێمی كوردستانی بڕیوە و ڕۆژنامەی بەناوبانگی عەرەبی باس لەو ڕووداوە دەكات و دەڵێت، هاوشێوەی كوژرانی محەمەد بوعەزیزی عەرەبانچییەكەی تونس كە بەهۆیەوە شۆڕشی بەهاری عەرەبی سەریهەڵدا.

ڕۆژنامەی العرب لە ڕاپۆرتێكدا باسی لەوە كردووە، كوژرانی ئاری چایچی وەبیرهێنانەوەی تارمایی محەمەد بوعەزیزی ئەو گەنجەی توند بوو كە لە داخی هێزە تەناهییەكان خۆی سووتاند، دواتریش بەهۆی ئەو ڕووداوەوە شۆڕش لە تونس دەستی پێ كرد و گواسترایەوە بۆ وڵاتانی عەرەبی و ناونرا بەهاری عەرەبی.

باسی لەوەش كردووە، كاردانەوەی هاووڵاتییان و ناڕەزایەتییان لە هێزە چەكدارەكانی سلێمانی بە تەواوەتی هەستی پێ‌ كراوە، لێیان بێزارن.

لەلایەكی ترەوە ئەمڕۆ ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەتی سعوودی باسی لە ڕووداوی كوشتنی ئاری چایچی كردووە و دەڵێت، ڕووداوەكە ناڕەزایەتییەكی گەورەی جەماوەریی لە سلێمانی دروست كردووە.

هاوكات دەشڵێت، ئەو گەنجە بەشێوەیەكی دڕندانە كوژراوە و ڕاستەوخۆ فیشەك بە سەریەوە نراوە.


وشە - رامیار جەواد