زانیاری لەبارەی گووڕ و چەقی بوومەلەرزەكەی كەلارەوە گەیشت

:: PM:11:37:30/07/2024 ‌
ئەمشەو بوومەلەرزەیەك كەلاری لە گەرمیان هەژاند و بە تەواوی لەلایەن دانیشتووانی گەرمیان و بەتایبەت كەلارەوە هەستی پێ كرا، شارەزایەكی كەشناسیش گووڕی بوومەلەرزەكە ئاشكرا دەكات و هاوكات رای دەگەیەنێت كە چەقەكەی شارەدێی رزگاری بووە لە گەرمیان. 

ئەمشەو سێشەم 30ی تەمووزی 2024، سیروان ساڵح شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی خۆی بڵاوی كردەوە،  بوومەلەرزەیەك لە سەعات 10:46ی شەو لە نێوان كەلار-كفریدا رووی داوە. 

شارەزایەكە روونی كردووەتەوە، گوڕی بوومەلەرزەكە 4.2 پلەی رێختەر بووە و لە قووڵایی 10 كیلۆمەتری ژێر زەوی رووی داوە. 

شارەزاكە لەبارەی چەق و شوێنی دیاریكراوی بوومەلەرزەكەوە روونی كردووەتەوە، كە لە هێڵی بازنەی پانی 34.65° پلە باکور و هێڵی درێژی 45.24° پلە خۆرهەڵات و لە دووری هەشت کیلۆمەتر لە سەنتەری کەلار بوومەلەرزەكە رووی داوە.


وشە - پۆڵا مەحموود