ئەمڕۆ لێخۆشبوون لە قەرزی كارەبا كۆتایی دێ‌

:: AM:10:07:31/07/2024 ‌
بەپێی ئەو كاتەی لەلایەن وەزارەتی كارەبا راگەیەنرابوو، تەنیا ئەمڕۆ كات ماوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان سوودمەندبن لە داشكانی قەرزەكانی كرێی كارەبا.

لە ماوەی رابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتییان بڕیاری دا، جارێكی تر دەست بكرێتەوە بە داشكان لە كرێی كارەبا كە تا ئێستە 80 هەزار هاووڵاتی تێیدا سوودمەند بوونە.

ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی تەمووز، ئەمڕِۆ كۆتایی دێ‌ بە داشكانی قەرزی كارەبا، دوا بەدوای دەرچوونی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران لە 27ـی ئادار، لەبارەی لێخۆشبوون بە رێژەی 20%ـی لە بڕی پارەی كەڵەكەبووی پسوولەی كارەبا، ئێستە كاتەكەی بەرەو كۆتایی دەچێت.

بەو بڕیارە هەزاران هاووڵاتی تێدا سوودمەند بوونە و قەرزیان گەڕاندووەتەوە و پارەیەكی زۆریان بۆ گەڕاوەتەوە.

سەتان ملیار دینار لای هاووڵاتییان ماوە كە كرێی پارەی كارەبایە و ساڵانە لەسەریان ماوەتەوە نەیانداوە، حكوومەت لە دوو ساڵی رابردوو دوو جار داشكانی كردووە تا ئەو قەرزە لەسەر هاووڵاتییان سووك بكات و بیگەڕێننەوە.


وشە - رامیار جەواد