نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تاران، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 31ـی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا پێوەندییەكانی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، دۆخی ناوخۆی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بەگشتی، خرایە بەرباس و لەبارەی دوا پێشهاتەكانی ناوچەكە بیروڕایان گۆڕییەوە.
هەردوولا دووپاتیان لە برەودان بە پێوەندییەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان لە هەموو بوارەكاندا كردەوە، هاریكاریی هاوبەشیان لەسەر ئاستی ناوچەكە بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی بە پێویست زانی.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەند بابەتێكی تری جێی بایەخی هاوبەش كرا.