دارایی عێراق وەڵامی سۆران عومەری دایەوە

:: PM:02:36:31/07/2024 ‌
ئەندامێكی لیژنەی دارایی عێراق، وەڵامی قسەكانی سۆران عومەر دایەوە و دەڵێت، عێراق داوای سندووقی خانەنشینی نەكردووە و هەندێك لە پەرلەمانتاران پێشبینی خۆیانە وا دەڵێن.

سەرەتای ئەم هەفتە سۆران عومەر پەرلەمانتار لە عێراق بابەتێكی بڵاو كردەوە و گوتی، عێراق داوای پارەی سندووقی خانەنشینی هەرێمی كوردستان دەكات كە نیەتی.

لە بەرانبەر ئەو لێدوانەی سۆران عومەر، پەرلەمانتارێكی كورد لە فراكسیۆنی یەكێتی كە نەرمین مەعرووفە دەڵێت، ئەوەی هەیە تەنیا هەندێك لە پەرلەمانتاران وەك پێشبینیی خۆیان دەڵێن عێراق داوای دەكات، ئەگەرنا بەشێوەیەكی فەرمی داوا نەكراوە.

باسی‌ لەوەش كرد، ئێستە مانگانە حكوومەتی عێراقی 14 ملیار دینار وەك لێبڕینی لە 7%ی خانەنشینی دەبڕێت و دەیبات بۆ خۆی و دەیكاتە داهاتی كۆتایی، كە مافی حكوومەتی عێراقی نییە ئەو پارەیە بكاتە داهاتی خۆی.

روونی كردووەتەوە، نەبوون یان كارا نەبوونی سندووقی خانەنشینی لە هەرێم، ناكاتە ئەوەی حكوومەتی عێراقی ئەو پارەیە ببات بۆ خۆی، دەكرێت ئەو بڕە پارەیە بخاتە ناو سندووقی خانەنشینی عێراق، یان بە ئەمانەت بۆ خۆی هەڵیبگرێت.

ئەو قسانە لە كاتێكدایە پێشترین چەندان پەرلەمانتار، بەردەوام بوونە لە دژایەتیكردنی خەڵكی كوردستان و بەردەوام هەوڵی نانەوەی دووبەرەكییان داوە، دواتریش قسەكانیان رادیۆ بووە و بەرپرسانی عێراق رایان گەیاندووە لەو لێدوانانە بێبەرین.



وشە - رامیار جەواد