لیژنه‌ی باڵای بایۆمه‌تری مووچه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌نراوێكیان بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێم شه‌فافانه لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی له‌سه‌ر بنه‌مای داتا و زانیارییه‌كانی بایۆمه‌تری پێشكه‌ش به حكوومه‌تی فیدراڵی كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی ته‌مووز، لیژنه‌ی باڵای بایۆمه‌تری به ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه، له چوارچێوه‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی پرۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی رێكاره ژمێریاری و داراییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و وردبینی هاوبه‌شی چاودێری دارایی فیدراڵی و هه‌رێم، به‌هه‌ند وه‌رگرتنی تێبینی و راسپارده‌كانیان له‌باره‌ی میلاك و لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم پشتبه‌ستن به تۆماری بایۆمه‌تری به‌ڕێوه‌چووه، به ئاراسته‌ی لابردنی هه‌ر به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگێك له به‌رده‌م خه‌رجكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، "حكوومه‌تی هه‌رێم شه‌فافانه لیستی مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی له‌سه‌ر بنه‌مای داتا و زانیارییه‌كانی بایۆمه‌تری هه‌موو مانگێك له‌گه‌ڵ ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی داهات و خه‌رجییه‌كان، پێشكه‌ش به حكوومه‌تی فیدراڵی كردووه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه‌ش، مانگانه ته‌مویلی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌كرێت و گرنگه ڕێ نه‌درێت هیچ به‌ربه‌ستێكی ته‌كنیكی ڕێگر بێت له‌م پرۆسه‌یه‌دا، بۆیه لیژنه‌ی باڵا هه‌موو وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه و ده‌سته و فه‌رمانگه‌كان و یه‌كه ژمێریارییه‌كانی راسپارد كه؛ هاوئاهه‌نگی زیاتریان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی لیستی مووچه خێراتر و بێ كه‌موكوڕی بێت".