كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جارێكی تر ئاگر له شاخی ئه‌زمه‌ڕ كه‌وته‌وه و تا ئێسته له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی كۆنترۆڵ نه‌كراوه.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌دحاڵێك، ئاگره‌كه له شوێنی هه‌مان ئاگری چه‌ند رۆژی رابردوو نییه و ئێسته به‌شێكی تر له شاخه‌كه وا ده‌سووتێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان بتوانن كۆنترۆڵی بكه‌ن.
له دوو ڕۆژی رابردوودا هه‌ریه‌كه له شاخی ئه‌زمه‌ڕ و دیوی سیته‌ك ئاگری گرت و زیاتر له 200 دۆنم زه‌وی و زار و دارستان سووتان.
ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی، به "وشه"ی گوت، پێشتر رێنوێنییان ده‌ركردووه بۆ گه‌شتیاران كه روو له‌و سنووره ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌شێك له ئاگره‌كان له شه‌وان دایه.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه، ئاگره‌كه هۆكاری جۆراوجۆری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌ن.