ئه‌و پاره‌ی كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بریاریدا بداته رزگاربووانی ئێزیدییه‌كان، له سبه‌ینێوه خه‌رج ده‌كرێت و زیاتر له سێ هه‌زار و 374 رزگاربوو لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی ته‌مووز، سه‌عید جردۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش، زانیاریی نوێی له‌باره‌ی دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه بۆ "وشه" ئاشكرا كرد، كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بڕیارى داوه مانگانه وه‌ك مینحه بیداته رزگاربووانی ئێزیدی.
ئه‌و گوتی، بڕیاره سبه‌ی دەست بە دابەشکردنى یه‌كه‌م مینحه بكرێت، كه سێ ھه‌زار و 374 رزگاربوو لێی سوودمه‌ند ده‌بن و سه‌ره‌تایش له كۆمه‌ڵگای "شاریا" ده‌ست به دابه‌شكردنی مینحه‌كه ده‌كه‌ین.
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌و، ئه‌و مینحه‌یه ته‌نیا ئه‌وانه ناگرێته‌وه کە له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ئه‌و سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هه‌وڵه كه له ماوه‌كانی رابردوو وه‌ك خه‌مخۆر و داكۆكیكار له ئێزیدییه‌كان و رزگاربووانی كاری كردووه.