له به‌رده‌وامیی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌سعوود پزشكیان سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران كۆ بووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركۆماری ئێران سوپاسی به‌شداریی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری له ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونیدا كرد، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا خوازیاری بره‌ودانه به پێوه‌ندییه‌كان و هاریكاریی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی بانگێشته‌كه‌یانی كرد و دووپاتی كرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان؛ ئێران به دراوسێیه‌كی گرنگی خۆی ده‌زانێت و كار ده‌كات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هه‌وره‌ها پزشكیانی بانگێشتی هه‌ولێر كرد له كاتی سه‌ردانی چاوه‌ڕوانكراویدا بۆ به‌غدا.
دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاره ڕێژه‌ی گه‌شتیارانی ئێرانی بۆ باشووری عێراق له ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه زیاتر و ئاڵوگۆڕیی بازرگانی له‌نێوان هه‌ردوولادا فراوانتر ببێت، داكۆكی له‌وه‌ش كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك بۆ ئێران و وڵاتانی دراوسێ نابێته سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه.