شەوی رابردوو لە كۆبوونەوەیەكدا یەكێتی و بەرەی عەرەبی، ڕێككەوتوون پۆستی پارێزگار یەكلا بكرێتەوە كە دوو ساڵ بە دوو ساڵ بێت لە نێوان كورد و عەرەب.
هەروەها رێككەوتنەكە بەجۆرێك كراوە، ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بەڕێوە بچێت، بەشێوەیەك ڕێبوار تەها بكەنە پارێزگاری كەركووك و ئەحمەد حەمدانی بكرێتە سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا.
"وشە" زانیویەتی یەكێتی لە بەرانبەر ڕازیكردنی لایەنی عەرەبی، گیراوانی عەرەبی سوننە لە گرتووخانەكانی سلێمانی ئازاد دەكات.
جێی باسە لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، پارتی خاوەنی دوو كورسییە و بەبێ پارتی كۆبوونەوەكە سەركەوتوو نابێت و پۆستەكان یەكلا ناكرێنەوە.
پێشتر محەمەد شیاع سوودانی ڕای گەیاند، بۆ پێكهێنانی ئیدارەی پارێزگا، پێویستە ڕێككەوتن هەبێت لە نێوان سەرجەم لیستە براوەكان، هەرسێ نەتەوەی كورد و عەرەب و توركمان.