عەتا سەراوی ئازاد كرا

:: AM:10:08:01/08/2024 ‌
عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەركردایەتیی یەكێتی دوای گرتنی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، درەنگانی شەوی ڕابردوو ئازاد كراوە.

عەتا سەراوی لە كاتی گەڕانەوەی لە سوید، 50 ڕۆژ پێش ئێستە لە فڕۆكەخانەی سلێمانی لەلایەن هێزەكانی ئۆپراسیۆنی ئاسایش گیرا.

بنەماڵەكەی ئەو كاتە هۆشدارییان بە یەكێتی و بافڵ دا ئەگەر شتێك روو بدات، ئەوا خراپ لەسەر یەكێتی دەكەوێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، تۆمەتی ئەوە ئاراستەی عەتا سەراوی كرابوو كە لە ماوەی ڕابردوو خۆی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی تەقاندووەتەوە و كەسوكارەكەشی ئەو تۆمەتەیان ڕەت كردەوە.

گرتنی عەتا سەراوی پێوەندیی بە كێشە و ململانێكانی ناوخۆی یەكێتی بوو، سەراوی ئامادە نەبوو لە ژێر ئەو دەسەڵاتە چەكدارییەی ناو یەكێتی كار بكات.


وشە - رامیار جەواد