پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر دامەزراندنی میلاكات بۆ چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی دراوە وەك شارەوانی، ژینگە، كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری و چەند یەكەیەكی دیكەی كارگێڕی دراوە و لە یەكەم قۆناغدا 200 كەس دادەمەزرێن.
هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆندا ئاماژەی بەوەكرد، دەسەڵاتی لامەركەزی شۆڕكراوەتەوە و بەشێك لە دەسەڵاتەكانی پارێزگارەكان زیادیكردووە.
لەبارەی یەكێك لەو دەسەڵاتانەی بۆ پارێزگار زیادكراوە روونیكردەوە، هەندێك فەرمانگە و دامودەزگا هەیە كە ژمارەی میلاكی زیاترە و توشی قەرەباڵغی بووە و هەندێكی دیكە بەدەست كەمی میلاكەوە دەناڵێنێت، ئەو كێشەیە دەتوانن چارەسەر بكەین لەمەودوا بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتی گواستنەوەی راژەمان هەیە لە نێوان وەزارەت و فەرمانگە و دەستەكان جگە لە خوێندنی باڵا و پەروەردە و پێشمەرگە.
باسی لەوەشكرد، داوامان كردووە دەسەڵاتی پاداشت و سزامان پێبدرێت، بۆ ئەوەی ئەو فەرمانبەرانەی دڵسۆزانە لەسەرو كاتی دەوامی خۆیانەوە دەوام دەكەن و ئەركەكانیان جێبەجێدەكەن، بتوانیان پاداشتیان بكەین.
روونی كردەوە، لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەر دامەزراندنی میلاكات بۆ چەند فەرمانگەیەكی سلێمانی دراوە وەك شارەوانی، ژینگە، كشتوكاڵ و ڤێتێرنەری و چەند یەكەیەكی دیكەی كارگێڕی دراوە و لە یەكەم قۆناغدا 200 كەس دادەمەزرێن.