پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە هەڵبژێردران

:: AM:09:56:02/08/2024 ‌
ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، پۆستەكانی سەرۆكی ئەنجوومەن و و پارێزگار و جێگرەكانی یەكلایی كردەوە.

شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە لە دانیشتنێكدا پۆستەكانی سەرۆكی سەرۆكی ئەنجوومەن و جێگرەكەی و پارێزگار و جێگرەكەی یەكلایی كردەوە و عەدنان جایەری بۆ پۆستی پارێزگاری شارەكە هەڵبژارد و هەر یەك لە مستەفا تاڵیب و غازی فەیسەڵیشی بە جێگرانی یەكەم و دووەم هەڵبژارد.

لە لایەكی دیكەوە عومەر كەروی بە سەرۆكی ئەنجوومەن و سالم تەمیمی بە جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.

یەكلاییكردنەوەی پۆستەكانی پارێزگای دیالە دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكی تایبەتدا لە هۆتێل ڕەشید لە بەغدا بەڕێوە چوو.

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە یەكەم دانیشتنی خۆی بۆ پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێیی لە 5ـی شوباتی ئەمساڵ كرد، بەڵام بەهۆی ناكۆكی و ململانێی سیاسییەوە دانیشتنەكە بە كراوەیی مایەوە و لایەنە سیاسییەكان حەوت جار شكستیان هێنا لە تەواوكردنی دانیشتنەكە لە دیالە بەهۆی نەبوونی نیسابی یاسایی.

پێشتر كورد پۆستی جێگری پارێزگاری هەبوو، بەڵام بەهۆی لاوازی یەكێتی لەو شوێنە كورد ئەو پۆستەی لە دەست دا.



وشە - رامیار جەواد