مریشك هەرزان بوو

:: PM:12:20:02/08/2024 ‌
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان رای گەیاند، نرخی مریشیك دابەزیوە و یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 400 دینار بۆ دوو هەزار 600 دینار دەفرۆشرێت.

ئەمڕۆ هەینی دووی ئاب، نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان، رای گەیاند، بەهۆی زۆربوونی مریشك لەناو كێڵگە پەلەوەرییەكان نرخی مریشك دابەزیوە و لە ئێستە دا نرخی یەك كیلۆ مریشك لە نێوان دوو هەزار و 400 دینار بۆ دوو هەزار 600 دینارە، بەڵام هەفتەی رابردوو یەك كیلۆ مریشك لە نێوان سێ هەزار بۆ سێ هەزار و 300 دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نەخۆشییەك لەناو كێڵگەپەلەوەرییەكان بڵاو بووەتەوە و زۆرێك لە مریشكەكان مرداردەبنەوە، بەڵام ئەو نەخۆشییە ناگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و هیچ زیانێكی نییە.

هەرێمی كوردستان لەبەرهەمهێنانی مریشك گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و ئێستە بەشێك لە بەرهەمەكانی بۆ وڵاتان دێتە ناردن.



وشە - رامیار جەواد