جارێكی تر بە هۆكاری نادیار شاخ گڕ دەگرێت، ئەم جارە شارەزووی گرتووەتەوە و ئاگرێكی زۆر كە هۆكارەكەی نادیارە، زیانی بە سرووشتی ئەو دەڤەرە گەیاندووە.
ئەمڕۆ هەینی، دووی ئاب، پۆلیسی دارستنای شارەزوور بڵاوی كردەوە، بە هۆكارێكی نادیار، ئاگرێكی زۆر لە سنووری گوندەكانی چناره و میرهدێ له سنووری شارهزوور كهوتووهتهوه و زیانی به سروشتی ناوچهكه گهیاندووه.
ئەو گوندانە سەر بە شارەدێی زەڕایەنن.
پۆلیسی ناوچەكە ئەوەشی خستە ڕوو، تیمهكانیان دهستبهجێ گهیشتوونهته شوێنی ئاگرهكهوه و بە هاوکاریی هەر یەکە لە ئاگرکوژێنەوەی قەزای شارەزوور و دەربەندیخان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن
لە ئاكامی ئەو ئاگرە زۆرەدا، بەپێی ئەو ئەنجامە بەرایییەی پۆلیسی شارەزوور ئاشكرای كردووە، دوو هەزار دۆنم پووش و پاوان سووتاون و لەگەڵیدا سێ هەزار داری سرووشتی گڕیان گرتووە.