جووتسایدی گەزنە قیرتاو دەكرێت

:: PM:05:25:02/08/2024 ‌

قیرتاوكردنی جووتسایدی گەزنە، لە نێوان گەزنە و شەمامی 120 مەتری، گرفتێكی شۆفێران بوو، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەستی بە قیرتاوكردنی كرد.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، دووی ئاب، ئۆمێد خۆشناو، پاریزگاری هه‌ولێر ڕای گەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بە چاودێریی وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر، گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتریی هەولێر چارەسەر کرا.

خۆشناو ئەوەشی خستە ڕوو، لەپێناو چارەسەركردنی گرفتی شەقامی نێوان گەزنە تا شەقامی 120 مەتری كە زیاتر لە سێ كیلۆمەترە، دوای دیزاینكردنی بەشێوەیەکی سەردەمیانە و خەمڵاندنی كارە پێویستەكان و 17 ڕۆژ کارکردن تێیدا بە بەردەوامی، دەست بە قیرتاوکردنی شەقامەکە کرا.

جووتسایدی گەزنە، شەقامێکی ستراتیژی و گرنگی شاری هەولێرە، بە تەواوبوونی شەقامی خێرای 120 مەتریی هەولێر تا دهۆك و زاخۆ بە دووساید بەیەکەوە دەبەستێتەوە، ئەوە جگە لەوەی قەرەباڵغیەکی زۆریش لەسەر ئەو شەقامە نامێنێت.



وشە - عەبدوڵا عومەر