ئەمەریكا ڕای گەیاند، قوربانیان و ڕزگاربووانی تاوانە قێزەونەكانی داعش لە بیر ناكەین و خۆراگڕیی كۆمەڵگەی ئێزیدییان بەرز ڕادەگرین.
ئەمڕۆ شەموو سێی ئاب، كۆنسوڵگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ 10مین ساڵوەگەڕی جینۆسایدی ئێزیدییانە لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش.
باس لەوەش كراوە، قوربانیان و ڕزگاربووانی تاوانە قێزەونەكانی داعش لە بیر ناكەین. لەگەڵ ئەوەی خۆراگڕیی كۆمەڵگەی ئێزیدییان بەرز ڕادەگرین.
لە درێژەی راگەیەنراوەكەی كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان لە گوشاركردن بە ئاراستەی دەستەبەركردنی دادپەروەری بۆ قوربانیان و سەپاندنی بەرپرسیارێتی بەسەر تاوانبارەكاندا، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پابەندبوونی خۆی دووپات دەكاتەوە بۆ پشتیوانیكردن لە پێكهاتە ئیتنیكی و ئاینییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، لەگەڵ هاوبەشانمان لە حكوومەت و كۆمەڵگەی مەدەنی كار دەكەین، بۆ برەودان بە گیانی یەكتر قبووڵكردن و بەشدارپێكردنی هەمووان لە كایە گشتییەكاندا.