كاسبكارانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر، خۆشحاڵن كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، له خه‌می ئه‌واندایه و بڕیاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كه‌ی داوه.
بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چه‌ند جارێك سووتا و دواجار له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ بوو، دواتر ده‌ركه‌وت كه گرووپێكی سه‌ربه په‌كه‌كه، بازاڕه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك ده‌سووتێنن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی ئاب، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌نرا كه به‌منزیكانه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی به‌رنامه‌یه‌كه‌وه، هاوكاریی زیانلێكه‌وتووانی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ له نزیكه‌وه چاودێریی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاری قه‌یسه‌ری هه‌ولێر كرا.
وه‌ك شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاماژه‌ی بۆ كردووه، كاسبكارانی قه‌یسه‌ری خۆشحاڵییان ده‌ربڕی له‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران، زۆر به په‌رۆشه‌وه و به‌په‌له پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری ده‌ست پێ كرد و به‌ڵێنی هاوكاریكردنیانی داوه.
هه‌روه‌ها سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد كه چه‌ندان جار به‌سه‌ری كردوونه‌ته‌وه و خه‌می خه‌ڵكه كاسبكاره‌كانی به‌خه‌می خۆی زانیوه، له‌و پێناوه‌شدا كاری رژدی بۆ ئه‌نجام داون .
سامان وه‌لید كاسبكارێكی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێره و بۆ "وشه" دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه ئێسته كاركردن له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ری خێراتر بووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه خه‌مخۆری مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له بیر ناكرێ، چونكه له ساتی سووتانی بازاڕه‌كه‌وه تا ئێسته ئه‌و خه‌مه‌ی له كۆڵی ناوه.
جێی ئاماژه‌یه به فه‌رمانی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بازاڕی قه‌یسه‌ری هه‌ولێر خێرا ده‌ستی پێ كرد و گوژمه‌ی پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كرا، بڕیاریشه زووتر له‌و ماوه‌ی بۆی دیاری كراوه كاری نۆژه‌نكردنه‌وه ته‌واو بێت .