دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر داوای محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ سوودانی كۆبوونه‌وه كه‌مێك پێش ئێسته كۆبوونه‌وه‌كه به‌كۆتاهات.
حه‌سه‌ن مه‌جید سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باش و ئه‌رێنی بووه داوامان كردووه به زووترین كات ئیداره‌ی كه‌ركووك پێكبهێنرێت به به‌شداری ته‌واوی لیسته براوه‌كان و ته‌واوی پێكهاته‌كان پارێزگارێك دابنرێت بتوانێت به‌بێ جیاوازی خزمه‌تی كه‌ركووك بكات.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه هێشتا رێككه‌وتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان له كه‌ركووك له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێك نه‌كراوه، هاوكات له رابردوودا مه‌ترسیی هه‌بوو كه یه‌كێتی و عه‌ره‌ب رێكبكه‌ون و ئه‌وه‌یش به خیانه‌تێكی تر داده‌نرا.