یه‌كێتی له كه‌ركووك درزی له‌ناو ماڵی كورد دروستكردووه و ئه‌و حزبه له‌پێناو هه‌ندێك له پۆست و پله، پشت له كورد ده‌كات و به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی حزبی خۆیه‌وه‌یه‌تی، په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت، ئه‌مه هه‌موو كات پیشه‌ی یه‌كێتی بووه.
خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كێتی ئه‌و حزبه‌یه كه هه‌مووكات به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی بووه، دوو پۆست له شوێنێك هه‌بێت یه‌كێتی پشت له كورد ده‌كات و ده‌چێت له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب رێكده‌كه‌وێت، حزبی به‌رژه‌وه‌ندیخوازی وه‌ك یه‌كێتی كه‌مه.
روونیشی كرده‌وه كه یه‌كێتی به‌و سیاسه‌ت و كاره‌ی درزی له‌ناو لایه‌نه‌كانی كوردستان دروستكردووه، درزی له‌ناو ماڵی كورد دروستكردووه، به‌رده‌وامیشه و وازی لێ ناهێنێت عه‌ره‌بی له كورد پێ باشتره، ئه‌و عه‌ره‌به‌ی كه‌چی نه‌ما به كورد نه‌یكات له حه‌وت ساڵی رابردوودا، چی نه‌ما له كه‌ركووك نه‌یكات دژی كوردی كه‌ركووك؟!.
لای خۆیه‌وه سۆران هادی چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر حزبێك به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی بوو كارێكی خراپ ده‌كات، یه‌كێتیش ئه‌و حزبه‌یه هه‌میشه به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بووه، راسته سیاسه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه، به‌ڵام ئه‌مه بۆ هه‌ندێك پرس ڕاست نییه، هه‌موو كات به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حزبییه، به‌ڵام یه‌كێتی بیر له‌وه ناكاته‌وه.