باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌باره‌ی 10یه‌مین ساڵیادى جینۆسایدی دژی ئێزیدییه‌كان په‌یامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و رایان گه‌یاندووه، زیاتر له یه‌ك ملیۆن عێراقی هێشتا ئاواره‌ی ناوخۆی وڵاتن و له ناویاندا نزیكه‌ی 300 هه‌زار ئێزیدی هه‌ن و دوو هه‌زار و 600 هاووڵاتیی ئێزیدی نادیار و بێسه‌روشوێنن.
باڵوێزخانه‌كه له په‌یامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی، له مانگی ئابی 2014 شانبه‌شانی ئه‌ندامانی ئازای هێزه سه‌ربازییه‌كان و هاوپه‌یمانان، سوپای ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵێكی سه‌ره‌كیی بینی له ڕێگریكردن له هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ئێزیدییانی ئاواره‌بوو و گیرخواردووی سه‌ر چیای شه‌نگال و هه‌روه‌ها له گه‌یاندنی فریاگوزاریی مرۆیی بۆیان.
ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، له نێوان ساڵانی 2014 بۆ 2017، داعش ملیۆنان عێراقی له زێدی مێژوویی خۆیان ئاواره كرد، له ناویشیاندا زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئێزدیی عێراق، هه‌روه‌ها هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نی و سه‌ركرده خۆجێییه ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كردووه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌م كۆمه‌ڵگانه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ژیانی ئاساییان و پێشخستنی سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی عێراق، "له ساڵی 2018وه، زیاتر له 500 ملیۆن دۆلارمان به‌خشیوه به تایبه‌ت به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی ئه‌و كۆمه‌ڵگانه‌ی زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندی ده‌ستی كاولكارییه‌كانی داعش بوون".
باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوا ئامار ده‌خه‌نه ڕوو و دەڵێن، زیاتر له یه‌ك ملیۆن عێراقی هێشتا ئاواره‌ی ناوخۆی وڵاتن و له ناویاندا نزیكه‌ی 300 هه‌زار ئێزیدی هه‌ن و دوو هه‌زار و 600 هاووڵاتیی ئێزیدی نادیار و بێسه‌روشوێنن.