مه‌لا به‌ختیار سیاسه‌تمه‌داری كورد، ره‌خنه‌ی توند له یه‌كێتی ده‌گرێت و رای ده‌گه‌یه‌نێت، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌و حزبه زیانی گه‌وره ده‌كات ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ ئه‌و كوشتار و حه‌رامخۆرییەى دانەنێ.
ئه‌مڕۆ شه‌موو سێی ئاب، مه‌لا به‌ختیار سیاسه‌تمه‌داری كورد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له سلێمانی، ره‌خنه‌ی توندی ئاڕاسته‌ی یه‌كێتی كرد و گوتی، ئۆباڵی ئه‌و دۆخه خراپه ته‌ناهییه‌ی کە له سلێمانی هه‌یه له ئه‌ستۆی یه‌كێتییه.
مه‌لا به‌ختیار كه ماوه‌یه‌كی زۆره له یه‌كێتی دابڕاوه و رای له‌گه‌ڵ كاركردن و سیاسه‌تی ئێسته‌ی یه‌كێتی نییه، پێی وایه، ئه‌و كوشتاره‌ی له سلێمانی هه‌یه زۆر زۆره و ئه‌وه شتێكی نامۆیه و له ئه‌ستۆی یه‌كێتییه.
مه‌لا به‌ختیار گوتی، پێویسته پارێزگاری سلێمانی زیاتر به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵبگرێت و موڵكی نیشتمان بپارێزن.
"یه‌كێتی ئه‌گه‌ر سنوورێك بۆ ئه‌و تاوان و كوشتن و دابڕینی زه‌وی و خواردنی حه‌رام دانەنێ، له هه‌ڵبژاردن زیانی گه‌وره ده‌كات و له دوای هه‌ڵبژاردنیش هه‌ر زیانی گه‌وره ده‌كات" مه‌لا به‌ختیار وای گوت.