بڕیارە ئەمڕۆ بە مەبەستی راهێنانی فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی ئامادەكردنی لیستی مووچە و وردبینی لە داهاتی نانەوتی هاوشێوەی لیستی عێراق، ئەمڕۆ لیژنەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەمڕۆ یەكشەم چواری ئاب، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" شاندێك و تیمی راهێنانی وەزارەتی دارایی عێراق، دەچێتە بەشی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و رێكارەكانی ئامادەكردنی لیستی مووچە و وردبینی لە داهاتی نانەوتی زیاتر روون دەكاتەوە.
یەكێك لە ئامانجەكانی سەردانەكەی لیژنەكەی وەزارەتی دارایی عێراق، دۆزینەوەی رێیەكە بۆ كاركردنی هاوبەش لەگەڵ وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، تا مانگانە لیستی مووچە و دەرخستەی كۆتایی مانگەكان كە ئامادەی دەكەن، هاوشێوەی ئەوە بێت وەزارەتی دارایی عێراق داوای دەكات.
شاندەكە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دەمێننەوە و راهێنان لەسەر شێوازی ئامادەكردنی لیستی مووچە هاوشێوەی عێراق بە فەرمانبەران دەكەن.
هاتنی ئەو شاندە لە كاتێكدایە ئێستە لە نێوان عێراق و هەرێمی كوردستان، رێككەوتن و باشبوونی پێوەندییەكان هەیە، ئامانجیش ئەوەیە هەردوولا لەسەر بابەتی بودجە و مووچە كۆتایی بە كێشە داراییەكان بهێنن.