نرخی ئەمپێری كارەبا لە هەولێر و سلێمانی دیاری كراوە و نرخەكەی لە یەكتر نزیكە، دهۆكیش كەمێك گرانترە.
ئەمڕۆ یەكشەم چواری ئاب، قارەمان مەولوود سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدەكانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی ئەمپێری موەلیدە لە هەولێر لە نێوان 16 بۆ 17 هەزار و لە گەڕەكێَك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.
بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانیش بڵاوی كردووەتەوە، نرخی یەك ئەمپێر كارەبای موەلیدەی ئەهلی گەڕەكەكان لە ناو شاری سلێمانی لە نێوان 15 هەزار بۆ 16 هەزار دینارە، بەو پێیەی موەلیدەكان لە نێوان (365 بۆ 380) سەعات كاریان كردووە، بەهۆی جیاوازیی كاركردنیان نرخی ئەمپێرێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاواز دەبێت.
هاوكات لە دهۆك نرخی ئەمپێَری موەلیدە لە نێوان 17 هەزار دینار بۆ 17 هەزار و 500 دینارە، ئەوەیش بەپێی سەعاتەكانی پێدانی كارەبایە.
بەپێی ڕێنوێنیش بۆ مانگی تەمووز، خشتەی كارپێكردنی موەلیدە 24 سەعاتی دەبێت، واتە هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، پێویستە موەلیدەكان كارەبا بدەن بە هاووڵاتییان.