ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رای گه‌یاند، یه‌كێتی له‌بری تۆمه‌ت دروستكردن، ده‌یتوانی ھه‌وڵ بدات پۆستی زیاتر بۆ كورد به‌ده‌ست بێنین و خزمه‌تی شنگال بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری ئاب، جه‌مال شه‌شۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له فراكسیۆنی پارتی، بۆ "وشه" گوتی، یه‌كێتی له‌بری ئه‌وه‌ی پارتی تۆمه‌تبار بكات به‌وه‌ی پارتی شنگالی به‌جێھێشت و تۆمه‌تی بێ بنه‌مای بۆ دروست بكات، "ئێمه ده‌مانویست بێت له پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین پۆست بۆ كورد به‌ده‌ست بێنین بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شنگال، نه‌ك بچن ده‌ست له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی تێكه‌ڵ بكه‌ن".
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی له شنگال بوو، ھه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان بووه و ھه‌میشه به‌رگری له مافی خه‌ڵكی ئێزیدی كردووه، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌وان باس ده‌كه‌ن داعش ھه‌ر نه‌ھات بۆ شنگال، به‌ڵكو له ھه‌موو عێراق داعش ھه‌بوو و كاتێك داعش ھاته شنگال، یه‌كێتیش به‌ھه‌مانشێوه‌ی پارتی ھێزی ھه‌بوو بۆ به‌رگرییان نه‌كرد؟!.
"یه‌كێتی خۆی داوه به حه‌شدی شه‌عبی و ھه‌وڵ ده‌ده‌ن پۆسته‌كانی له ده‌ست كورد و پارتیدان لێیان وه‌ربگرنه‌وه و بیده‌ن به حه‌شدی شه‌عبی، بۆیه سه‌ره‌تا ویستیان قایمقامی شنگال و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سنوون بگۆڕن، دواتریش به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێیه‌كانی تری وه‌ك به‌عاج و قه‌یره‌وان و قه‌حتانیه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون"، جه‌مال شه‌شۆ وای گوت.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه له ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدی شنگالدا، یه‌كێتی ده‌یان تۆمه‌تی بۆ هێزه‌كانی پارتی دروست كرد له شنگال.
وشه/ بڵند ئیبراھیم