له سه‌ڵاحه‌دین سه‌رۆك بارزانی، پێشوازیی له جاكۆ بریندز كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا كرد كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و به بۆنه‌ی كۆتاهاتنی ئه‌ركه‌كانی، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیی كردبوو.
له‌و دیداره‌دا سه‌رۆك بارزانی وێڕای سوپاسگوزاری بۆ ئه‌رك و ماندووبوونه‌كانی كونسوڵی گشتیی هۆڵه‌ندا له هه‌ولێر، هیوای سه‌ركه‌وتنی له كاری تازه‌ی بۆ خواست و دووپاتیشی له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندی و دۆستایه‌تیی نێوان گه‌لی كوردستان و هۆڵه‌ندا كرده‌وه.
بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان و پرۆسه‌ی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ته‌وه‌ری تری ئه‌و دیداره بوون.