چەند سەركردەیەكی یەكێتی، هەوڵی دروستكردنی باڵێكی نوێ لە كۆنە مەكتەب سیاسی و سەركردایەتیی ئێستە یەكێتی دەدەن، لە یەكەم هەوڵیشیان بەهۆی نەبوونی هێزی چەكدار شكستیان هێناوە.
ناڕەزایی لە كارەكانی سەرۆكی نوێی یەكێتی، ئێستە هەوڵ هەیە باڵێكی نوێ دروست بكرێ، ئەو باڵە نوێیەش بڕیار بوو بە دژایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم هەنگاویان دەست پێ بكەن، ئەوەیش بەئامانجی ئەوەی لایەنگر بۆ خۆیان دروست بكەن.
میدیاكانی نزیك لە یەكێتی بڵاویان كردووەتەوە، سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی رای گەیاندووە، بەشێك لەو سەركردانەی یەكێتی داوایان كردووە بە فەرمی لەناو یەكێتی باڵێك دروست بكەن.
دروستكردنی ئەو باڵە تەنیا كاری دژایەتیی پارتی بێت، بەڵام هەرزوو داواكارییەكەیان رەت كراوەتەوە، ئەوەیش بە چەند هۆكارێك كە ئێستە بە مەترسی زانراوە ببێتە هۆی نزیكبوونەوەی كۆنە سەركردەكانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیی ناڕەزایەتی ناو یەكێتی بۆ داهاتووی یەكێتی.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەوەتەی دروست بووە، بە دەست باڵباڵێن دەناڵێنێت، لە رابردوودا چەندان جاری تر حزب و پاشكۆی لێ بووەتەوە و ئەوەیش وایكردووە ئەو حزبە ئێستە بەدەست كۆمەڵێك كێشە بناڵێت، دواین كێشەشی رووداوەكانی هەشتی تەمووز بوو كە تا ئێستە بەردەوامیی بە كێشەكان داوە.