"هێزه نایاسییه‌كان رێگری له شنگالییه‌كان ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان" ئه‌وه قسه‌ی سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ئه‌مڕۆ له ڕێوره‌سمێكی تایبه‌تدا ئاماژه‌ی بۆ كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چواری ئاب، سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌م بیست كه داعش هێرشی كرده سه‌ر ئێزدییه‌كان و ویستی بنبڕیان بكات، هه‌وڵماندا به‌رگری له خۆمان بكه‌ین و كوردستان بپارێزین، له كاتێكدا ئێمه پێوه‌ندییمان به ئاڵۆزییه‌كانه‌وه نه‌بووه.
دزه‌یی سوپاسی پشتیوانییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كرد له جه‌نگی دژی داعش و گوتی، ئێمه چه‌ندان ساڵه ڕووبه‌ڕووی له‌ناوچوون ده‌بینه‌وه، له كاتێكدا شانازی به پێكه‌وه‌ژیان ده‌كه‌ین، خه‌ڵكێك ویستی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه له كوردستان وێران بكات.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه پێویستمان به هاوكاریی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان، هێزه‌كانی به نایاسایی له شنگالن، ڕێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان و هیچ خزمه‌تگوزارییه‌كیشان نییه.