سێ‌ یەكەمەكانی زانكۆكان تەنیا سێ‌ ڕۆژ كاتیان ماوە

:: AM:10:20:05/08/2024 ‌
بەرپرسێكی زانكۆی سەڵاحەدین رای گەیاند، دوای بڕیاری دامەزراندنی یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان، دەبێت سەرجەمیان پشكنینی بایۆمەتری ئەنجام بدەن، سێ رۆژ كات ماوە و سەردانیان بكەن.

ئەمڕۆ دووشەم پێنجی ئاب، سامان عەبدوڵا بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین، بە "وشە"ـی راگەیاند، سەرجەم ئەو دەرچووە یەكەم و دووەم و سێیەمانەی زانكۆی سەڵاحەدین ئاگادار دەكەینەوە، ماوەی رابردوو بەپێی ریزبەندی بانكمان بۆ دیاری كردن بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی بایۆمەتری كە بچن بەدەم داواكەیانەوە.

زیاتر گوتی، تا ئێستە ئەو یەكەمانە پێوەندییان بە بانك نەكردووە، پێویستە بە زووترین كات سەردانی بانك بكەن و پشكنینی بایۆمەتری ئەنجام بدەن.

بەپێی بڕیارێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری دامەزراندنی سێ‌ یەكەمەكانی زانكۆكان دەرچووە، دوای تەواوكردنی رێكارەكان ناوەكانیان بەرز دەكرێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.


وشە - رامیار جەواد