بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆك رای گەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی دەرەوەی كوردستانن و سەرپێچیی هاتوچۆ دەكەن، دەبێت لە كاتی گەڕانەوەیان لە خاڵە سنوورییەكان سزاكانیان پاكتاو بكەن.
ئازاد تەها گوتەبێژی هاتوچۆی دهۆك رای گەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی دەرەوەی هەرێمی كورستانن و سەرپێچی هاتوچۆ دەكەن، لە دوای یەكی ئابەوە دەبێت لە كاتی گەڕانەوەیان لە خاڵە سنوورییەكان سزاكانیان پاكتاو بكەن.
گوتەبێژەكەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دهۆك ئەوەشی گوت، بڕیارەكە ئەو سزایانە ناگرێتەوە كە پێش یەكی ئاب تۆمار كراون.
ئەو بڕیارە لەكاتێكدابوو زۆربەی خەڵكی كوردستان ئەو پرسیارەیان دەكرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی لەدەرەوە دێنە كوردستان سەرپێچی دەكەن سزا نادرێن.