پارێزگاری هه‌ولێر رای گه‌یاند، به‌هۆی كاركردن له به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی نوێی پڕۆژه‌كه به‌یه‌كتره‌وه، له ئه‌مڕۆ پێنجی ئاب له سه‌عات 12 نیوه‌ڕۆ، بۆ ماوه‌ی 34 سه‌عات ئیفراز سێ ڕاده‌وه‌ستێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی ئاب، پارێزگاری هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، پڕۆژه‌ی ئاوی ئیفراز سێ كه ئاوی پاك بۆ 40%ی دانیشتووانی شاری هه‌ولێر دابین ده‌كات، به‌هۆی شكانی بۆڕیی گوێزه‌ره‌وه‌ی ئاوی ئیفراز سێ، له جۆری GRP له نزیك وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ، دوای چاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كه، هێشتاش نه‌ده‌توانرا پڕۆژه‌كه به توانای خۆی كار بكات و ده‌بوو پێنج په‌مپ كار بكات كه توانای هه‌ریه‌كه‌یان دوو هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو له سه‌عاتێكدایه، كه ده‌بوو 10 هه‌زار مه‌تر ئاو له سه‌عاتێكدا بۆ شاری هه‌ولێر بگوازێته‌وه، به‌ناچاری كرابوو به چوار په‌مپ، به‌مشێوه‌یه‌ش وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز به ڕێژه‌ی 80%ی توانای خۆی كاری ده‌كرد.
"بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه و له پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی شاری هه‌ولێر له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریی زیاتری ئاو بۆ هاووڵاتییان، له‌سه‌ر بودجه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی گۆڕینی هێڵی 1500ملم جۆری GRP بۆ جۆری كاربۆن ستیل له هێڵی گوێزه‌ره‌وه‌ی ئیفراز سێ به‌كۆتایی هات، به‌مه‌ش دوو هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو له سه‌عاتێكدا زیاد ده‌بێت، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا پڕۆژه‌ی چاككردنه‌وه و كارپێكردنی وێستگه‌یه‌كی تری پڕۆژه‌ی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ، به توانای 500 مه‌تر سێ جا ئاو له سه‌عاتێكدا ده‌كه‌وێته كار، كه كۆی گشتی له ڕۆژێكدا 60 هه‌زار مه‌تر سێ جا ئاو بۆ شاری هه‌ولێر زیاد ده‌كات"، پارێزگاری هه‌ولێر وایان نووسیوه.
له كۆتاشدا ده‌ڵێن، ئاگاداری هاووڵاتییانی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، ئێسته به‌هۆی كاركردن له به‌ستانه‌وه‌ی هێڵی نوێی پڕۆژه‌كه به‌یه‌كتره‌وه، له ئه‌مڕۆ پێنجی ئاب له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆوه، بۆ ماوه‌ی 34 سه‌عات پڕۆژه‌كه ڕاده‌وه‌ستێت.