بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئێسته سێ ده‌وامی له قوتابخانه‌كان نه‌ماوه، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان یه‌ك ده‌وام هه‌بێت و دوو ده‌وامیش نه‌مێنێت .
د. سه‌یوان فه‌ره‌ج بریكاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستاندا ھه‌نگاوی زۆرباش نراوه بۆ دروستكردنی قوتابخانه و نۆژه‌نكردنه‌وه و زیادكردنی ژوور له قوتابخانه‌كان.
زیاتر گوتی، ئێسته به‌هۆی دروستكردنی قوتابخانه، له‌م كابینه‌یه‌دا سێ ده‌وامی له قوتابخانه‌كان نه‌ماوه و كار ده‌كه‌ین و سیستممان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كاندا بكرێته یه‌ك ده‌وام.
د. سه‌یوان فه‌ره‌ج گوتی، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌م كابینه‌یه‌دا گرنگیی باشی به كه‌رتی په‌روه‌رده داوه، له دروستكردنی قوتابخانه و نۆژه‌نكردنه‌وه و زیادكردنی ژوور بۆ قوتابخانه‌كان، بۆیه ئه‌م ھه‌نگاوانه به‌رده‌وام ده‌بێت تا كێشه‌ی كه‌میی قوتابخانه نه‌مێنێت.
جێی ئاماژه‌یه كه به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، له‌م كابینه‌یه‌دا 140 قوتابخانه دروست كراون و هه‌زار و 700 قوتابخانه‌ش نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه .
یه‌كێك له‌و سێكته‌رانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرنگیی زۆری پێ دراوه، كه‌رتی په‌روه‌رده‌یه كه له ماوه‌ی رابردوودا مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بۆ خزمه‌تی ئه‌و كه‌رته چه‌ندان پڕۆژه‌ی گرنگی راگه‌یاند.
وشه/ بڵند ئیبراھیم