لاهوور شێخ جه‌نگی سه‌رپه‌رشتیاری به‌ره‌ی گه‌ل /قه‌واره‌یه‌كی نوێیه له كوردستان و به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات/ رای گه‌یاند، ناكرێ ئه‌و دۆخه‌ی له سلێمانی هه‌یه به‌رده‌وام بێت و چایچییه‌كی هه‌ژار كه رۆژانه‌كه‌ی 25 هه‌زار دیناره بكوژرێ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجی ئاب، لاهوور شێخ جه‌نگی له سلێمانی به ڕۆژنامه‌نووسانی گوت، ناكرێ ئه‌و دۆخه‌ی له سلێمانی هه‌یه به‌رده‌وام بێت و چایچییه‌كی هه‌ژار كه رۆژانه‌كه‌ی 25 هه‌زار دیناره بكوژرێ.
ئه‌و گوتی، له باڵه‌خانه‌ی پارێزگای سلێمانی دیاره شار ئارامه، بۆیه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت سلێمانی ئارامه.
ئه‌و له كاتی قسه‌كانیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر كوژرانی كاروان عه‌لی شامار كه سكرتێری رۆژنامه‌وانیی بوو، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له رووداوێكی ته‌مومژاوی گیانی له ده‌ست دا و گوتی، ئه‌و شاخێك بوو له پشتی منه‌وه و ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌رم جێی ئه‌ویان بۆ پڕ ناكرێته‌وه.
لاهوور شێخ جه‌نگی ماوه‌یه‌كی زۆره كه‌وتووه‌ته لێدوان له‌سه‌ر دۆخی سلێمانی و ئه‌مڕۆیش ره‌تی كرده‌وه كه ئه‌وه بانگه‌شەی هه‌ڵبژاردن بێت.