ئه‌ندامێكی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان /گۆڕان/ رای ده‌گه‌یه‌نێت، قسه نه‌كردنی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ناهیی سلێمانی پێوه‌ندی به ترس و هیچ شتێكی دیكه‌وه نییه، به‌ڵكو بۆ ماوه‌یه‌ك ویستوویه‌تی له میدیاكان دوور بكه‌وێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م، پێنجی ئاب، "وشه" پێوه‌ندیی به یاسین خدر په‌رله‌مانتاری پێشووی گۆڕانه‌وه كرد و پرسیاری له‌باره‌ی دۆخی ته‌ناهیی سلێمانی لێ كرد، له وه‌ڵامدا گوتی، نایه‌وێ قسه بكات تا ماوه‌یه‌كی زۆر له میدیاكان دوور كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و گوتی، گوێبیست بووم له‌ولا و لا ده‌ڵێن؛ ترسی هه‌یه بۆیه قسه له‌سه‌ر دۆخه‌كه ناكات، به‌ڵام ئه‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی نییه "من ته‌بیعه‌تی شێرم هه‌یه له هیچ ناترسم و راست ده‌ڕۆم" له رابردوویش قسه‌م له‌سه‌ر زۆر شت كردووه.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پێشووی گۆڕان له‌باره‌ی دۆخی ناوخۆیی و ئاماده‌كارییەکانى حزبه‌كه‌یشی بۆ هه‌ڵبژاردن هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كرد، گوتی، من گۆڕانم، گۆڕان به‌رده‌وام ئاماده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن، ئه‌و ماوه‌یه سه‌رقاڵ بووم و دواتر قسه ده‌كه‌م.
به‌ڵێنیشی دا له دوو ڕۆژی داهاتوودا له‌باره‌ی كۆی پرسه‌كانی كوردستان دیمانه‌یه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ "وشه" بكات.
یاسین خدر پێشتر په‌رله‌مانتاری گۆڕان بوو، دوای كۆتاییهاتنی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ندان جار هاتووه‌ته شه‌قام و گوتویه‌تی په‌رله‌مان ده‌هێنێته شه‌قام و نادادی قبووڵ ناكات، ئه‌و كاته‌یشی كه له په‌رله‌مان بوو له خه‌می رێگەوبان و كۆی پرسه‌كانی تری خزمه‌ت به خه‌ڵك بوو.