بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی: گۆڕانكاری لە بەشەخۆراكی ئەم مانگەدا دەكرێت

:: AM:11:28:06/08/2024 ‌
دەست بە دابەشكردنی شەشەم سەبەتەی بەشەخۆراك دەكرێت، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، داوا لە هاووڵاتییان دەكات زوو بچن وەریبگرن.

ئەمڕۆ نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕای گەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی شەشەمی بەشەخۆراكی مانگانە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ڕوونی كردەوە، ئەم مانگە برنج لە دوو كیلۆ و نیوەوە دەكرێتەوە بە سێ كیلۆ، پێشتر نیسك و لەتكەنۆك نیو كیلۆ دەدرایە هەر هاووڵاتییەك، بەڵام بۆ ئەم مانگە نیسك دەكرێتە كیلۆیەك و لەتكەنۆك دابەش ناكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل ئەوەشی خستەڕوو، زەیت وەك خۆی دەبێت كە لیترێكە و بۆ هەر كەسێكیش 400 گرام دۆشاو و نۆ كیلۆ ئارد دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی داواشی لە هاووڵاتییان كرد، لە كاتی دابەشكردنی بەشەخۆراكەكاندا زوو بچن وەریبگرن، بۆ ئەوەی لە كۆگەی بریكارەكاندا خراپ نەبێت.



وشە - سۆران عەزیز