وەزیری خوێندنی باڵا: كابینەی نۆ گرنگیی زۆری بە ناوەندە ئەكادیمییەكان داوە

:: AM:11:48:06/08/2024 ‌
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رای گەیاند، لە كابینەی نۆدا سەرەڕای قەیرانە داراییەكان، بایەخێكی باشتر بە خوێندنی باڵا و بە ناوەندە ئەكادیمییە پیشەییەكان دراوە.

ئەمڕۆ سێشەم شەشی ئاب، ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بۆ میدیاكان گوتی، لە كابینەی نۆدا سەرەڕای قەیرانە داراییەكان، بایەخێكی باشتر بە خوێندنی باڵا و بە ناوەندە ئەكادیمییە پیشەییەكان دراوە.

باسی لەوەش كرد، نۆ تاقیگەی پێشكەوتووی بوارەكانی تۆڕەكانی بەیەكەوە بەستنەوەی ئەلیكترۆنی (نیتوۆركینگ)، تێلیكۆمەنیكەیشن و سایبەر سكۆرێتی لە زانكۆكانی پۆلیتەكنیكی هەولێر، سلێمانی و دهۆك دەكەوێتە كار، كە پڕۆژەكە بە تێچووی ملیۆنێك و 400 هەزار دۆلار لەلایەن حكوومەتی ئەمەریكاوە جێبەجێ كراوە، بەمەبەستی پەرەپێدانی توانای زانكۆكانی هەرێمی كوردستان.

روونی كردەوە، گرنگیی ئەم پڕۆژەیە لە كاتێكدایە، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، ستراتیجیی خۆی بۆ ئەم قۆناغە ڕاگەیاندووە، بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە پێوەندییەكانی نێوان ناوەندە ئەكادیمییەكان و بازاڕی كار بدەین، بۆیە دڵنیاین بەم پڕۆژەیە دەتوانین لە ڕێی دەرچووانی ئەم بوارانەی پڕۆژەكە بایەخی پێ دەدات، بۆشاییەكان كە لە بازاڕی هەرێمی كوردستان هەن، پڕ بكرێتەوە.

"لە كابینەی نۆیەمدا سەرەڕای قەیرانە داراییەكان، بایەخێكی باشتر بە خوێندنی باڵا و بە ناوەندە ئەكادیمییە پیشەییەكان دراوە، ئاماژەكانیش سەلمێنەری ئەوەن كە ڕەهەندی نێودەوڵەتیی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان"، وەزیری خوێندنی باڵا وای گوت.



وشە - رامیار جەواد