ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان گوتی، په‌كه‌كه ھه‌میشه فاكته‌رێك بووه بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو بداته وڵاتان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سڤیل بكه‌نه ئامانج، ئاسایش له ھه‌رێمی كوردستان نه‌بێت، به‌ڵام به نه‌مانی ئه‌و حزبانه‌ی سه‌ربه په‌كه‌كه‌ن، ده‌بێته ھۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه چیتر نه‌توانن بیانوو به ھه‌رێم بگرن و بیكه‌نه ئامانج، بۆیه ھه‌نگاوێكی زۆرباش و گرنگه و ھیوادارن جێبه‌جێ بكرێت .
سه‌عید ھه‌ركی ئه‌ندامی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ھه‌رێمی كوردستان ھه‌میشه شوێنی ھه‌موو حزبه‌كان بووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسییانه موماره‌سه‌ی كاری حزبایه‌تی خۆیان بكه‌ن و ھیچ كات رێگریی له ھیچ حزبێك نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه ده‌یكات تێكدان و دروستكردنی كێشه‌یه بۆ ھه‌رێمی كوردستان، ده‌یانه‌وێت ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی له ھه‌رێمی كوردستان ھه‌یه، نه‌مێنێت و به‌رده‌وام بیانوو ده‌ده‌نه ده‌ست وڵاتانی ھه‌رێمی بێن ھاووڵاتییانی سڤیل بكه‌نه ئامانج و ئارامی له سنووره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عێراقیش نه‌مێنێت، بۆیه ئه‌مه باشترین بڕیاره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حزبانه ھه‌ڵوه‌شێنه‌وه و رێ‌یان نه‌درێت كار بكه‌ن بۆ تێكدانی دۆخی ھه‌رێمی كوردستان.
به‌رده‌وام ھه‌رێمی كوردستان بۆردمان ده‌كه‌ن به‌ھۆی بوونی په‌كه‌كه
ئه‌و گوتی، ئه‌گه‌ر ئه‌و حزبانه‌ی سه‌ربه په‌كه‌كه و به په‌كه‌كه خۆیشی له ھه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت، ئه‌وكات وڵاتانیش ناتوانن ھیچ بیانوویه‌ك به ھه‌رێمی كوردستان بگرن و بێن ھه‌رێمی كوردستان بۆردمان بكه‌ن، چونكه ده‌بینن به‌رده‌وام ھه‌رێمی كوردستان بۆردمان ده‌كه‌ن به‌ھۆی بوونی په‌كه‌كه، بۆیه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری زۆر گرنگه و ھه‌نگاوێكی باشه، چیتر رێ نه‌درێت په‌كه‌كه له ھه‌رێمی كوردستان كار بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له زیان گه‌یاندن به ھه‌رێمی كوردستان، ھیچ قازانجێكیان نه‌بووه، داواكارن به زووترین كات ئه‌و بڕیاره جێبه‌جێ بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی له به‌رژوه‌ندیی ھه‌رێمی كوردستان و عێراقیشدایه .
جێی باسه له‌سه‌ر داوای فه‌رمانگه‌ی كاروباری حزب و ڕێكخراوه سیاسییه‌كان، بڕیاری داوه ھه‌ریه‌ك له حزبه‌كانی ئازادی دیموكراتی ئێزیدی، به‌ره‌ی تێكۆشانی دیموكراتی و ته‌ڤگه‌ری ئازادی ھه‌ڵده‌وه‌شێنرێنه‌وه و باره‌گانیان داده‌خرێت و ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و موڵكه‌كانیاندا ده‌گیرێت.
دهۆك\بڵند ئیبراھیم