كەسوكاری شەهیدان ئاگادار دەكرێنەوە

:: PM:12:09:06/08/2024 ‌
كەسوكاری شەهیدان ئاگادار دەكرێنەوە كە پێویستە بەخێرایی ئەوانەی بایۆمەترییان نەكردووە، ئەنجامی بدەن و ماوی مانگێك كاتیان لە بەردەستە.
 
ئەمڕۆ سێشەم شەشی ئاب، زۆراب رەسووڵ ئەندامی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەی كەسوكاری شەهیدان، بە "وشە"ـی راگەیاند، پێویستە سەرجەم وارسی شەهیدان بایۆمەتری ئەنجام بدەن، بۆ ئەوەی ناوەكان و كۆدیان لە بەغدا وردبینی بۆ بكرێت.

زیاتر گوتی، بەغدا داوای كردووە لیستی مووچەی كەسوكاری شەهیدانیش كۆدی بایۆمەتری لەگەڵ بێت، بەشێك لە كەسوكاری شەهیدان تا ئێستە بایۆمەترییان نەكردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدانی سلێمانی لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، ‎ئاگاداری كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و جینۆسایدكراوان دەكەین ئەوانەی بایۆمەترییان نەكردووە، تكایە لە ماوەی یەك مانگدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی بكەن.

ئاماژە بەوەش كراوە، هەر كەسێك  تا یەك مانگ بایۆمەتریی نەكرد، لە دواكەوتنیان خۆی بەرپرسیار دەبێت.




وشە - رامیار جەواد