له هه‌ولێر ده‌ست كرا به داخستنی سه‌رجه‌م پاڵاوگه نایاساییه‌كان كه هۆكاری تێكدانی ژینگه و پیسبوونی هه‌وان و كاریگه‌ریی خراپیان له‌سه‌ر ته‌ندروستیی مرۆڤ هه‌یه و له چوارچێوه‌ی مه‌رج و رێنوێنییه‌كان كاره‌كانیان ناكه‌ن، به‌ڵام له سلێمانی هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ داخستنی پاڵاوگه نایاساییه‌كان و ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نیش ده‌ڵێت، ئه‌وانه كه‌سیان له پشته بۆیه داناخرێن.
پاڵاوگه نایاساییه‌كانی سلێمانی مۆڵه‌تی كاركردنیان نییه و هیچ مه‌رج و رێنوێنییه‌كی كاركردنیش جێبه‌جێ ناكه‌ن و ژینگه‌ی ناوچه‌كه تێكده‌ده‌ن، سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی وزه و پیشه‌سازیی ئه‌نجوومه‌نیش ده‌ڵێت، پاڵاوگه نایاساییه‌كانی سلێمانی و كۆگه‌كان ژماره‌یان 26 دانه‌یه و چه‌ندان ساڵه نه‌توانراوه دابخرێن، ئه‌وانه به‌رهه‌میشیان خراپ و بێ كوالێتی و مه‌ترسیداریشه.
كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی وزه و پیشه‌سازی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له سلێمانی 26 پاڵاوگه و كۆگه‌ی نایاسایی بوونی هه‌یه، ئه‌وانه تا ئێسته هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ داخستنیان، پێشتر بڕیاریان بۆ ده‌رچوو دابخرێن، پێویستیان به 200 ملیۆن دینار بوو، به‌ڵام گوایه ئه‌و پاره‌یان له به‌رده‌ست نییه بۆیه دانه‌خران، چه‌ندان ساڵه كار ده‌كه‌ن، له چوارچێوه‌ی مه‌رج و رێنوێنییه‌كاندا نین، پابه‌ندی كاركردن نابن، پێویسته ئه‌و پاڵاوگانه دابخرێن و نه‌مێنن، ئه‌و پاڵاوگانه زیانیان به ژینگه و هه‌وای سنووره‌كه داوه و به‌رهه‌میشیان خراپ و بێ كوالێتییه.
روونی كرده‌وه، ئه‌وان هیچ مۆڵه‌تێكیان نییه و خۆیان كار ده‌كه‌ن، كاره‌كه‌شیان هیچ كوالێتی نییه و مه‌ترسیداریشن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پابه‌ندی مه‌رج و رێنوێنییه‌كان نابن؛ زیانی زۆریان له ژینگه‌ی سنووره‌كه داوه و به‌هۆیانه‌وه ژینگه‌ی سلێمانی پیس بووه و پاشه‌ڕۆكانیان زیانیش به ئاوی ژێرزه‌وی ده‌گه‌یه‌نن، له كاتێكدا پاڵاوگه‌ی یاسایی و مۆڵه‌تدار پابه‌ندی مه‌رج و رێنوێنی ده‌بن و به‌رده‌وام به‌دواداچوون و چاودێری ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌وان هیچ چاودێری ناكرێن، پێویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌و ڕاستییه بزانن كه ئه‌و پاڵاوگانه به به‌رده‌وامی زیانیان هه‌یه و چاوه‌ڕوان كراویشه كه كاره‌ساتیان لێ بكه‌وێته‌وه.
له سلێمانی ده‌یان پاڵاوگه‌ی نایاسایی بوونیان هه‌یه
سوبحان حوسێن سه‌رۆكی رێكخراوی ژینگه‌دۆست، به "وشه"ی راگه‌یاند، له سلێمانی ده‌یان پاڵاوگه‌ی نایاسایی بوونیان هه‌یه و كار ده‌كه‌ن، ئه‌و پاڵاوگانه هیچ پابه‌ندبوونێكیان به كاركردن نییه و ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێت به‌و جۆره كار ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی رابردوودا كۆمپانیایه‌ك هاته سلێمانی بڕیاربوو پابه‌ندی مه‌رج و رێنوێنییه‌كانیان بكات كه به‌و شێوه‌یه كار ده‌كه‌ن، ئه‌ویش نه‌یتوانی به‌و شێوه‌ی لێ بكات و هه‌ندێك پاره‌ی خوارد و ئه‌ویش رۆیشت، هیچ كام له‌و پاڵاوگانه پابه‌ندی مه‌رج و رێنوێنی نابن، كاركردنیان زۆر خراپ و مه‌ترسیداره و ژینگه‌ی سلێمانییان تێكداوه، هۆكاری خراپ بن بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
بوونی ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه له سنووری سلێمانی كاریگه‌ریی خراپی كردووه‌ته سه‌ر ژینگه‌ی سلێمانی، هیچ مۆڵه‌تێكیان نییه و به نایاسایی كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ به‌دواداچوون و پابه‌ندی مه‌رج و رێنوێنییه‌كان نابن، هه‌موو كات ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بسووتێن و ئاگر بگرن و زیان به سنووره‌كه‌ش بگه‌یه‌نن.
لای خۆیه‌وه هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر بڕیارێكیان بۆ بێت له‌باره‌ی هه‌ر شتێك جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئه‌و بابه‌ته‌ش پێوه‌ندیداره به وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیییه‌كان، به‌ڵام له سلێمانی پاڵاوگه‌ی نایاسایی نییه.
پێویسته بگوترێت ماوه‌ی دوو رۆژه له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی داخستنی پاڵاوگه نایاساییه‌كان ده‌ستی پێ كرد، هیچ رێگرییه‌كیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له كاركردن و سه‌رجه‌میشیان داده‌خرێن و چیتر بۆیان نییه كار بكه‌ن.
وشه/ تایبه‌ت