لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، چوار كاندیدی پەرلەمانی كوردستان دوور خرانەوە، داواش لە حزبەكانیان دەكرێت كەسی تر بخرێتە شوێنەكانیان.
ئەمڕۆ سێشەم شەشی ئاب، جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە "وشە"ـی راگەیاند، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق چوار كاندیدی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی رەت كردەوە.
زیاتر گوتی، داوای لە لایەنەكانی ئەو دوورخراوانە دەكەین لە ماوەی سێ رۆژدا شوێنەكانیان پڕ بكەنەوە
باسی لەوەش كرد، ئەو كەسانەی دوور خراونەتەوە، پێكهاتوون لە هێلین ئەكرەم، هێمن عومەر، سامان مەحموود و دیاری هیدایەت.
بڕیارە رۆژی 20ی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خوای شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە بچێت، بەپێی تۆمارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، سەرووی سێ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەیە و دەیان حزب و هاوپەیمانی و كاندیدی تاك، كێبەركێی مسۆگەركردنی 100 كورسی پەرلەمان دەكەن، پێنجیان بۆ مەسیحی و توركمانە.