ده‌ركه‌وت پرسی وردبینی و زوو ناردنی مووچه، هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو به‌غدا هه‌ر خۆی به‌رده‌وامه له‌و سیاسه‌ته‌ی كه دژی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ش مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌كار ده‌هێنێت بۆ گوشار خستنه‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به‌غدا به بیانووی جۆراوجۆر، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی دوا خستووه، گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر كردووه و ده‌یه‌وێت له‌و رێیه‌وه له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ناڕه‌زایه‌تیی به‌رانبه‌ر به حكوومه‌ت دروست بكات، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات یاریكردنه به چاره‌نووسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و به سیاسیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له به‌رانبه‌ر فشار خستنه‌سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم.
د. جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا به ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، هه‌ر مانگه و به‌غدا به جۆرێك داوای لیست ده‌كات، به‌غدا مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان نادات و نایه‌كسانی له نێوان هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێم ده‌كات، به‌غدا به ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێم ده‌كات، هیچ بیانوویه‌كی له به‌رده‌ستدا نییه و به ویستی خۆی مووچه‌ی دوا خستووه و ته‌نیا ده‌یه‌وێ خۆی بسه‌پێنێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به سیاسی كردووه، به چه‌ندان شێوه و به بایۆمه‌تریش لیستی مووچه‌ی بۆ رۆیشتووه، به‌ڵام هه‌ر پابه‌ند نابێت و خه‌ریكه سێ هه‌فته‌یه لیستی مووچه‌ی بۆ رۆیشتووه، یانی نه‌توانرا وردبینی بكات.
ئه‌و گوتی، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات سه‌رپێچیكردن و نایاساییه، چونكه یاسایه‌ك له ژێر ده‌ستی به‌غدایه و پێشتر له په‌رله‌مانه‌وه ئه‌و یاسایه ده‌رچووه، ئه‌ویش یاسای بودجه‌یه و په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه، پێویسته جێبه‌جێ بكرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌وه‌ی بۆی دیاری كراوه و داوای لێ كراوه، راده‌ستی به‌غدای كردووه كه لیستی مووچه‌یه.
نه‌زیره جاف پارێزه‌ری راوێژكار، به "وشه"ی راگه‌یاند، عێراق نه‌ك هه‌ر سیاسه‌تی برسیكردن به‌رانبه‌ر به كورد جێبه‌جێ ده‌كات، بگره بابه‌ته‌كه له چوارچێوه‌یه‌كی گه‌وره‌تره، ئامانجی به‌غدا ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوی بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌هێڵێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره، ئه‌مه سیاسه‌تی به‌غدایه، هیچ كات چاویان به كوردستان هه‌ڵنه‌هاتووه و به‌رده‌وام دژایه‌تییان كردووه، به‌رده‌وام ویستوویانه فشار له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن تا ناچاری بكه‌ن به‌وه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت.
روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی رابردوو بكه‌ن، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌وه‌نده‌ی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر رێككه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا پێ‌داگر بوون، ئه‌وه‌نده به‌غدا مه‌به‌ستی نه‌بووه، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌میشه داوای ده‌كرد به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندان جار سه‌ردانی به‌غدای كردووه، حكوومه‌تی هه‌رێم ئامانجی بووه به‌پێی ده‌ستوور رێككه‌وتن بكرێت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ندان جار نیازپاكیی حكوومه‌تی پێشان داوه، به‌غدا هه‌ر ده‌یه‌وێت به‌و جۆره بكات كه خۆی ده‌یه‌وێت.
پشتیوان ره‌حیم فه‌رمانبه‌ر، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌م مانگه دڵمان خۆش بوو هه‌رێمی كوردستان پێش 20ی مانگ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نارد و گوتمان پێش سه‌ری مانگ مووچه‌ی مانگی حه‌وت وه‌رده‌گرین، به‌ڵام نیازی به‌غدا شتێكی تره و ئه‌و هه‌ر ده‌یه‌وێت له ناوه‌ڕاستی مانگێكی نوێ، مووچه‌ی مانگی پێشتر بدات، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كردووه به یاریی ده‌ستی خۆی.