ڕێبەر ئەحمەد لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باكوری راین وێستڤالیا كۆبووەوە

:: AM:09:49:07/08/2024 ‌
ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە  ئەڵمانیا لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باكوری راین وێستڤالیا كۆبووەوە.

دوێنێ سێشەم شەشی ئاب، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری ناوخۆی هەرێمی باكوری راین وێستڤالیا كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان،  سوپاسی حكوومەت و گەلی ئەڵمانیای كرد بە تایبەت هەرێمی باكوری ڕاین- وێستڤالیا، بەرانبەر بە پێشكەشكردنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان.

هاوكات وەزیری ناوخۆی كوردستان داواشی كرد، لە هاوكارییەكانیان بەردەوام بن تا ئاوارەكان بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە و بەسەربەرزی ئاوارەكان دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان. 

لە بەشێكی تری دیدارەكەیاندا، هەردوو وەزیر گفتوگۆیان لەبارەی پتەوكردنی پێوەندیی تەناهیی نێوان هەردوو هەرێم و بەهێزكردنی هاوئاهەنگی بۆ ڕێگریكردن لە تاوانی رێكخراو كرد.



وشە - سۆران عەزیز