هەڵۆ برایم ئەحمەد: نوێژەكەی قوباد تاڵەبانی دووفاقیی سیاسی و دوو مۆراڵییە

:: AM:10:22:07/08/2024 ‌
دوای كۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ چەند مەلایەكدا، ناڕەزایی لێ كەوتەوە و خاڵۆی قوباد بۆی نووسیوە، پیاوێك سەری زمانی و بنی زمانی جێندەر و یەكسانی ژن و پیاوانە و خۆی بە پشتیوانی مافەكانی ئافرەت دەزانێ، چۆن لە دوای مامۆستایەكەوە نوێژ دەكات كە بە ئافرەت دەڵێ داینەسۆر.

قوباد تاڵەبانی ئێوارەی رۆژی دووشەم شەشی ئاب، لەگەڵ چەند كەسێك كە لەناویاندا مامۆستای ئاینی هەبوو، كۆبووەوە و لەدوای كۆبوونەوەكە، چەند وێنەیەك بڵاو كرانەوە كە قوباد لەگەڵیاندا نوێژی بەكۆمەڵ دەكات.

ئەو وێنانە بوونە هۆی ناڕەزایی و رەخنەی توندی بەدوادا هات، بەشێك لە خەڵك پێیان وایە نوێژی سیاسی بووە، بەشێكیش پێیان وایە ناكرێت بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن پەنا بۆ بابەتە ئاینییەكان ببرێت.

لەمبارەیەوە هەڵۆی ئیبراهیم ئەحمەد لە فەیسبووكی خۆی بۆ قوبادی نووسیوە، پیاوێك سەری زمانی و بنی زمانی جێندەر و یەكسانی ژن و پیاوانە و خۆی بە پشتیوانی مافەكانی ئافرەت دەزانێ، بەڵام لە دوای مامۆستایەكەوە نوێژ دەكات كە بە ئافرەت دەڵێ داینەسۆر و دژایەتیی سەرسەختی مافەكانی ژنانە.

هەڵۆ لە درێژەی بابەتەكەیدا ئەوەشی گوتووە، ئایا ئەمە دووفاقیی سیاسی و دوو مۆراڵی نییە، ئەم حەرەكەیە هیچ لە بیركردنەوەی خەڵك دەگۆڕێت تا دەنگیان پێ بدەن؟ نوێژی دەنگدان یان خەڵك هۆشیارە و بەم جووڵانە هەڵناخەڵەتێ.



وشە - سۆران عەزیز