مامۆستا وشیار حوسێن به‌گ چاودێری سیاسیی، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، حزبی كوردستانی هه‌یه مێژووی پڕه له خیانه‌ت و كلكایه‌تی بۆ دوژمن، به‌ڵام هاتووه دژی پارتی مێژوو چه‌واشه ده‌كات، خه‌ڵكی كوردستان به ئاگان، ده‌زانن كێ مێژووی ڕه‌شه و پڕه له خیانه‌ت، پارتی وه‌ك داربه‌ڕوو سه‌ربڵند ڕاوه‌ستاوه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه ڕه‌شه‌كان و كولاندنه‌وه‌ی برینه‌كان، هیچ خزمه‌تێك به ئێسته و ئاینده‌ی گه‌له‌كه‌مان ناكات، بڕوامان وایه پارتی ناچار ده‌كرێ وه‌ڵامی بۆ درۆ و بوختانانه هه‌بێت، ئه‌وه‌ی ماڵی له شووشه‌یه نابێت به‌رد بگرێته ماڵی خه‌ڵك.
به‌گوته‌ی ئه‌و مامۆستایه، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه چه‌ند لایه‌نێك ده‌یكه‌ن و ده‌ست بۆ مێژوو ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وان ده‌ستبردن بۆ مێژوو وه‌ك ئه‌وه وایه ده‌ست به شاره زه‌رده‌واڵه‌دا بكه‌ی، له ئازار و پێوه‌دان زیاتر هیچیان ده‌ست ناكه‌وێت.
پارتی 78 ساڵه خه‌بات دەکات و سه‌ربه‌رز و سه‌ربڵند ماوه‌ته‌وه
وه‌ك زیاتر خستیه روو، پارتی 78 ساڵه خەبات دەکات و سه‌ربه‌رز و سه‌ربڵند ماوه‌ته‌وه، پارتی زه‌روورییه‌تی مێژوویی هێناویه‌تیه مه‌یدان، خه‌باتی هیچ لایه‌نێك نادیده ناگرێت، به‌ڵام ناكرێت خیانه‌ت و جاشایه‌تی و كلكگرێدان له‌به‌رچاو نه‌گرن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش و له مێژوویاندا نووسراوه‌ته‌وه، پارتی به‌بێ ترس ژیاننامه‌ی خۆی ده‌نووسێته‌وه و بڵاوی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام لایه‌ن هه‌یه وه‌ك پرسیاری پێنجه‌م ساڵه‌كان ته‌رك ده‌كه‌ن.
مامۆستا وشیار ئاماژه‌ی دا، ده‌ڵێن كه ڕاوچێ گه‌یشته سه‌ر كه‌روێشك، هه‌لی هه‌ڵهاتنی نامێنێت، چاوی داده‌خات و پێی وایه ڕاوچی نایبینێت، ئه‌م سه‌ربورده‌یه ئێسته‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كارییه له‌م سنووره، پێیان وایه خه‌ڵك چاوی داخستووه ئاگای له مێژوو نییه، خه‌ڵكی كوردستان شاهیدی هه‌موو وێستگه‌كانن، پارتی له خه‌می خه‌ڵكه، خه‌ڵكانی تریش له گه‌وره‌ی پارتی دۆش داماون بۆ لاوازكردنی سڵ له هیچ پیلانگێڕی و ده‌ستێكه‌ڵكردنی دوژمن ناكه‌نه‌وه.
هه‌ڵه‌بجه\عه‌زیز هه‌ورامی