ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی باره‌گای سه‌ره‌كیی ئاژانسی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا بۆ هاوكاریی ته‌كنیكیTHWی كرد.
ئه‌و له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ باره‌گای سه‌ره‌كیی ئاژانسی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا بۆ هاوكاریی ته‌كنیكی، له‌لایه‌ن سابین لاكنه‌ر سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه پێشوازیی لێ كرا.
وه‌زیری ناوخۆ پیرۆزبایی له سابین لاكنه‌ر كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆكی ئافره‌ت بۆ ئه‌و ئاژانسه، دواتر باس له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا و هاوبه‌شیی ئاژانسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاند.
خۆشحاڵیی ده‌ربڕی كه توانیویانه به‌هۆی ئه‌و پشتیوانی و كاره هاوبه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه
هاوكات سابین لاكنه‌ر سه‌رۆكی ئاژانسی THW به سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ باره‌گای سه‌ره‌كیی ئاژانسه‌كه‌یان له ئه‌ڵمانیا، خۆشحاڵیی ده‌ربڕی كه توانیویانه به‌هۆی ئه‌و پشتیوانی و كاره هاوبه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه، ده‌ستكه‌وته‌كانیان له ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه" كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت و شانازیی پێوه بكه‌ن، به‌تایبه‌تیش له به‌هاناوه‌چوونی قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و سووریا. دواتر باس له قۆناغه‌كانی داهاتووی كاری هاوبه‌شی هه‌ردوولا كرا.
جێی باسه ئاژانسی فیدراڵیی ئه‌ڵمانیا بۆ هاوكاریی ته‌كنیكی، به‌رپرسی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یران و كاره‌ساته له ئه‌ڵمانیا و هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیشه" توانراوه به‌هۆی ئه‌و هاوبه‌شییه‌وه، سوود له ئه‌زموونی ئه‌ڵمانیا وه‌ربگیرێت بۆ به‌ره‌وپێشچوونی سیستمی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یران و كاره‌سات له هه‌رێمی كوردستاندا.