وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنوێنی بۆ جێبه‌جێكردنی لابردنی باج ده‌ركرد كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه.
به‌گوێره‌ی نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كه تێیدا هاتووه، به مه‌به‌ستی ره‌چاوكردنی دۆخی دارایی هاووڵاتییان و پیشه‌وه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به راگرتنی رێنوێنیی ژماره نۆی ساڵی 2021 كه پاڵپشته به فه‌رمانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ژماره 96 تایبه‌ت به باجی چێشتخانه و هۆتێله‌كان.
هه‌روه‌ها له نووسراوه‌كه‌دا هاتووه، راگرتنی رێنوێنی ژماره 10 تایبه‌ت به باجی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان و راگرتنی وه‌رگرتنی باج له‌سه‌ر سه‌موونخانه و نانه‌واخانه‌كان، تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی رێكخستنه‌وه‌ی رێككاره‌كانی وه‌رگرتنی باج له‌گه‌ڵ داوده‌زگا ئیتیحادییه‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكه.
دووپات كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م بڕیارانه له رێكه‌وتی ده‌رچوونی نووسراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌وه‌یشی جێی ئاماژه‌یه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رجه‌م باجه‌كان راگیران كه ئه‌وه‌یش هۆكارێكی تر ده‌بێت بۆ هه‌رزانی.